١٧ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٥:٠٠
فەرماندەری پۆلیسی دیالە هەواڵی دا؛ دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی هێزە عێراقییەکان لە شاخ و چیای حەمرین دژی داعش

فەرماندەری پۆلیسی دیالە باسی لە دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەربڵاو بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە شاخ و چیاکانی حەمرین کرد.

(ABNA24.com) فەرماندەری پۆلیسی دیالە باسی لە دەستپێکرانیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەربڵاو بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە شاخ و چیاکانی حەمرین کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس سەرلەشکەر فەیسەل ئەلعەبادی فەرماندەری پۆلیسی پارێزگای  دیالە لە رۆژهەڵاتی عێراق  بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەری دەنگ وباسی بەغدا ئەلیۆم ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەربڵاو بۆ راوەدوونانیی شانە نووستووەکانی تاقمی ترۆریستی داعش لە چیاکانی حەمرین لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایە دەستپێکراوە.

سەرلەشکەر ئەلعیبادی لەم بارەوە گوتی ئۆپەراسیۆنیکی سەربازی بەربڵاو بە بەشداریی هێزەکانی پۆلیس  سوپا وحەشدی شەعبی و لۆجێستیکی هێزی ئاسمانی بۆ ڕاوەدوونانی  شانە نووستووەکانی داعش لە چیاکانی حەمرین لە چەند کیلومەتری باکووری رۆژهەڵاتی باقووبە ناوەندی پارێزگای دیالە لە سێی مێحوەری سەرەکی دەستپێکراوە.

فەرماندەری پۆلیسی پارێزگای دیالە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بەربڵاوە بە گوێرەی ئامانجە لە پێش دیاریکراوەکان درێژەی هەیە، جەختیکرد کە ئامانج لەو پاکتاوکردنەوەی ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە چیاکانی حەمرین بەتایبەت  ناوچەی نێوان بەشەکانی ئەلعەزیم و قەرەتەپەیە بۆ پێشگرتن لە بوونی هەرچەشنە حەشارگەی ترۆریستانی داعش و دابینی ئاسایشتی ئەم ناوچە گەلە.



/129